دێولان؛ سوهەیلا موتاعی، چالاكی مەدەنی بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كرا

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
سوهەیلا موتاعی، چالاكی بواری مافەكانی ژنان و لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان بە دانانی بارمتە بە شێوەیەكی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانە ئازاد كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١٧ی مارسی ٢٠٢٥)، سۆهەیلا موتاعی، چالاكی بواری مافەكانی ژنان و خەڵكی دێولان دوای حەفتەیەک دەستبەسەركران لە كۆتاییدا بە دانانی بارمتە ئازاد كرا.
سوهەیلا موتاعی بە تۆمەتی وەكوو "پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران" و"هاوكاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە كوردستانییەكان" تاوانبار كرابوو.
ناوبراو ئێواەەی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاكی و بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە سنە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دێولان دەستبەسەر كرابوو.
سوهەیلا موتاعی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤، لە مەیانی ساعەتی دێولان بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كرا.
ئەم چالاكەی مافی ژنان لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوو جار دەستبەسەر و دوای ماوەیەک لە لایەن دادگای شۆڕشی دێولان سەرجەم سزای ٦٠ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو دوای تێپەڕاندنی چەند مانگ لە ماوەی سزاكەی كەوتە بەر لێخۆشبوون و لە بەندیخانە ئازاد كرابوو.