بەندیخانەی سنە؛ گواسترانەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای سێدارە

سەعید محەممەدی‌فەڕ، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەدا بەندکرابوو، بەمەبەستی

٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٠٥


هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

سەعید محەممەدی‌فەڕ، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەدا بەندکرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢٣ی مەیی ٢٠٢٣) سەعید محەممەدی‌فەڕ، خەڵکی کرماشان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەوت ساڵ پێش سەعید محەممەدی‌فەڕبەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٧٢٠، ئەم بەندکراوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووە، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکەی لەوکاتەدا دواخرابوو.

هەنگاو زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتوویە، سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا جێبەجێدەکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە