بەندیخانەی ناوەندیی سنە؛ گواستنەوەی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بۆ ژووری تاکە کەسی

بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە بە ناوی تالیب ڕووحی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی ژ

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٩:٢٦


هەنگاو: هەینی ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە بە ناوی تالیب ڕووحی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ تالیب ڕووحی خەڵکی گوندی سوو سەر بە شاری سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو لە بەندی پویشی ٤ی بەندیخانەی ناوەندی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.


تالیب ڕووحی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەنگاو زانیویەتی کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی حەوتووی داهاتوو سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە