جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئورمیە

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەلی پیری کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەم سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٢٤


هەنگاو: پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەلی پیری کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەم سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
 

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٥ی مەی ٢٠٢٣) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەلی پیری تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی پیری سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە هەتا ئێستا لەلایەن میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیکی لە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە