جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و خەڵکی شاری سەڵماس لە پارێزگای ئورمیە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خانمحەممەدی و سەلاحەدین مەجیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار ب

١٦ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٠٩


هەنگاو: شەممە، ١۶ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و خەڵکی شاری سەڵماس لە پارێزگای ئورمیە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خانمحەممەدی و سەلاحەدین مەجیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١۶ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (۶ی مەیی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری سەڵماس بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خانمحەممەدی و سەلاحەدین مەجیدی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژوورتاکەکەسیی بەندیخانەی سەڵماس گواستراونەتەوە.

عەبدوڵڵا خانمحەممەدی و سەلاحەدین مەجیدی کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "هەفتوان"ی سەر بە شاری سەڵماس بوون، سێ ساڵی پێش دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارە بەسەریاندا سەپێندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە کامڵ مەجیدی دودکانلوو باوکی سەلاحەدین مەجیدی پێشتر و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢٢ (١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣) بە هەمان تۆمەت و لەبەندیخانەی سەڵماس لەسێدارە درابوو.


هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە