جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم‌ئاوا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری "نووراوا"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی محەممەدئەمین وەلینییا کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێد

٧ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٢٦


هەنگاو: یەکشەممە، ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری "نووراوا"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی محەممەدئەمین وەلینییا کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم‌ئاوا جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی محەممەدئەمین وەلینییا، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری نووراوای سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە نهێنی لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم‌ئاوا جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە