جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاباد لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سابیر پەیامیان، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری شائاباد لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشت

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٣٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سابیر پەیامیان، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری شاباد لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. بە لەسێدارەدانی نابراو، لە ماوەی ١٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی ۵٢ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی مەیی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی سابیر پەیامیان، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، بڵاو نەکراوەتەوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە (لە ماوەی ١٣٠ ڕۆژدا) لانی کەم سزای سێدارەی ۵٢ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە