جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانی کەم ٣ بەندکراوی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

سزای سێدارەی ٣ بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی سەعید گراوەند، سەمەد گەڕاوەند و شەهاب مەنسوورینەسەب گەڕاوەند، کە پێ

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٠٢


هەنگاو: شەممە، ۳۰ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی ٣ بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی سەعید گراوەند، سەمەد گەڕاوەند و شەهاب مەنسوورینەسەب گەڕاوەند، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجەشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٠ی مەیی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی ٣ بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت لە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی سەعید گەڕاوەند، سەمەد گەڕاوەند و شەهاب مەنسوورینەسەب گەڕاوەند، کە پێشتر بە تۆمەتی تۆمەتی پەیوەندیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا و حەسەن گەڕاوەند، برای شەهاب گراوەند، بۆ بەندی گشتی گەڕێندراوەتەوە.


ئەو ٣ بەندکراوە، پێنج ساڵی پێش بە دۆسیەیەکی هاوبەش و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قەزەلحەساری کەرەج گواستراونەتەوە.


ڕۆژی ڕابردوو پاش ئەوەی کە هەنگاو هەواڵی گواستنەوەی ئەو ٣ بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیەی بڵاو کردەوە، بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە و کۆمەڵێک خەڵکی دیکە لە پێش دەرکی بەندیخانەی قزڵحیسار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بڕیوە برد کە هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردە سەریان و بۆ سەرکوتکردنیان گازی فرمێسکڕێژ و چەکی ساچمەیییان بەکار هێناوە.


شایانی باسە کە زیاتر لە ١٠ کەس لەو خەڵکە ناڕازییە کە لە پێش دەرکی ئەو بەندیخانەیە و بۆ پێشگیری لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو ٣ هاووڵاتییە کۆ ببوونەوە، بریندار بوون کە ژمارەیەکی زۆریان ژن بوون و سەر، دەموچاو، دەست و لاقیان بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە