جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پێنجەمین بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا

سزای سێدارەی فیرووز یارینژاد گەڕاوەند، بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بە

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٣٤


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی فیرووز یارینژاد گەڕاوەند، بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، جێبەجێ کرا. ناوبراو پێنجەمین بەندکراوی ئەو بەندیخانەیە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسێدارە دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی مەیی ٢٠٢٣) سزای سێدارەی فیرووز یارینژاد گەڕاوەند، خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هەنگاو ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بانەمەڕ (١٣ی مەی) ڕایگەیاند کە ناوبراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی "پارسیلون"ی خوڕەم‌ئاوا گواستراوەتەوە.

هاوکات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی چوار هاووڵاتیی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم‌ئاوا جێبەجێ کراوە. لەنێو ئەو لەسێدارەدراوەکاندا ناسنامەی کەسێکی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بە ناوی نەجەف سولەیمان ڕەشاد و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی عەلی خۆڕەمشا ئێمرایی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی دوو کەسی دیکەیان هێشتا ئاشکرا نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە