جێبەجێکردنی سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە یەکیان خەڵکی مەهابادە، لە بەندیخانەی ڕەشت

سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە تاکوو ئێستا ناسنامەی یەکیان بە ناوی جەلال ڕەحیمیان‌ئازەر بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و خەڵکی مەهابادە، لە بەندیخانەی .

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:٠٧


هەنگاو: هەینی، ١۵ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە تاکوو ئێستا ناسنامەی یەکیان بە ناوی جەلال ڕەحیمیان‌ئازەر بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و خەڵکی مەهابادە، لە بەندیخانەی لاکانی شاری ڕەشت جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٤ی مەیی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان  سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە.

تاکوو ئێستا ناسنامە یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی جەلال ڕەحیمیان‌ئازەر، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوەکەی دیکە تاکوو ئێستا ئاشکرا نەبووە و هەنگاو لە هەوڵدایە کە زانیاریی زیاتر و بەتایبەت ناسنامەیان ئاشکرا بکات.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو چوار بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە