جێبەجێکرنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی کرماشان

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی برزوو چەقازەردی و سەعید نەجەفی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارە

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٢١


هەنگاو؛ پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی برزوو چەقازەردی و سەعید نەجەفی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی مەیی ٢٠٢٣) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی برزوو چەقازەردی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری مایەشت سەر بە پارێزگای کرماشان و سەعید نەجەفی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەحنە، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

هەنگاو زانیویەتی کە برزوو چەقازەردی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە