خوڕەمئاوا؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت بەناوی حەمید ئیمامی‌زادە کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی پار

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٨:٤٢


هەنگاو: پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت بەناوی حەمید ئیمامی‌زادە کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، سزای سێدارەی حەمید ئیمامی‌زادە، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی کۆیەشت بە نهێنی لە بەندیخانەی پارسیلۆن لە خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەمید ئیمامی‌زادە ٤ ساڵ پێش، بە تۆمەتی ئەنجامدانی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سزای سێدارەی ئەم هاووڵاتییە لە میدیاکانی حکوومەت، بەتایبەتی میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی بڵاونەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە