دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە گواستراونەتەوە

دوو بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە ناوەکانی سەعید ئەرجومەندی و کیومەرس مینبەری کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە،

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:١٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

دوو بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە ناوەکانی سەعید ئەرجومەندی و کیومەرس مینبەری کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەی گوستراونەتەوە.
,
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەری ٢٧٢٣ (١١ی مەیی ٢٠٢٣)، دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید ئەرجومەندی خەڵکی لە خوڕەم‌ئاوا و کیومەرس میبنەری خەڵکی کامێران کە سزای سێدارەیان بەسەرا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە.

شایانی باسە کە سەعید ئەرجومەندی، پێشتریش دوو جاری دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترابوویەوە.

سەعید ئەرجومەندی و کیومەرس مینبەری، هەردووکیان پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە