دوو بەندکراوی دیکەی بەندیخانەی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە

دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی مستەفا ساڵحی و جەمشید کەریمی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە سنە گواستراونەتەوە، هەنووکە ژما

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٤٠


هەنگاو: شەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی مستەفا ساڵحی و جەمشید کەریمی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە سنە گواستراونەتەوە، هەنووکە ژمارەی ئەو بەندکراوانە لەو بەندیخانەیە کە مەترسیی سێدارەیان لەسەرە بوون بە چوار کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی مەیی ٢٠٢٣) مستەفا ساڵحی، خەڵکی شاری سەوڵاوا و جەمشید کەریمی، دانیشتووی شاری سنە کە پێشتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە.

مستەفا ساڵحی، چوار ساڵی پێش و جەمشید کەریمی، شەش ساڵی پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر، واتە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی سەعید ئەرجومەندی، خەڵکی خوڕەم‌ئاوا و کیومەرس مینبەری، خەڵکی کامێران، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە.

سەعید ئەرجومەندی و کیومەرس مینبەری، هەردووکیان پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
ئەگەری زۆرە کە لە چەند کاتژمێری داهاتودوودا سزای سێدارەی ئەو چوار بەندکراوە جێبەجێ بکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە