دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی خاوەن پێداویستییەکی تایبەتی خەڵکی بانە

ڕەسووڵ عوبەیدی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی شاری بانە کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی د

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٦:٠٣


هەنگاو: چوارشەممە، ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

ڕەسووڵ عوبەیدی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی شاری بانە کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕەسووڵ عوبەیدی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سویچی خواروو" و دانیشتووی شاری بانە، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١ی مەیی ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە. هاوکات هێزەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد غوڵامی لە گوندی "سویچی خواروو" و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ناوبراویشیان دەستبەسەر کردووە.


هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی ڕابردوو، واتە سێشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، جەعفەر عەبدوڵڵا پەنا، سەلام عەبدوڵڵاهی و عوسمان مەحموودی، سێ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە بانە دەستبەسەر کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەو ناوەندە حکوومەتییە دەستبەسەر بوون و دواتر بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە