مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سامرەند وجوودی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٠:٥٤

هەنگاو؛ شەممە ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۵

سامرەند وجوودی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو بە هۆی پۆشینی جلی کوردی بە ڕەنگی خاکی لە شایی یەکێک لە هاوڕێکانی دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر چواری بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۱۹ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۹ی مەی ۲۰۲۵)، سامرەند وجوودی، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی شاری مەھاباد لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان، لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سامرەند وجوودی، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدانەوە ڕووی داوە.

شایانی باسە کە، سامرەند وجوودی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە