شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومید ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١١:٤٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵

سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومید ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۷ی مەی ۲۰۲۵)، یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقیزادە و ئومید ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە