سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان پاش ١٢ ساڵ بەندکران جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەعید محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، ل

٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٣٢


هەنگاو: سێشەممە، ۲ی جۆزەدرانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەعید محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٣ی مەیی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەعید محەممەدی، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی شارەدێی "ناودەروەن"ی سەر بە ناوچەی ناوەندیی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە ١٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.

شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووش هەنگاو هەواڵی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی دیکەی بە ناوەکانی سەعید نەجەفی، خەڵکی شاری سەحنە و برزوو چەقازەردی، خەڵکی شاری مایەشت لەم بەندیخانەیە، بڵاو کردەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە