سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە جێبەجێکرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فەرامەرز شەخسی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێکرا و چارەنووسی چوار بەندکراوی دیکە کە بۆ

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٣٤


هەنگاو؛ هەینی ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فەرامەرز شەخسی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێکرا و چارەنووسی چوار بەندکراوی دیکە کە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەنینی ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٥ی مەیی ٢٠٢٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فەرامەرز شەخسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.

فەرامەرز شەخسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو کە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو چوار بەندکراوی تورک کە ناسنامەی دوو کەسیان بە ناوەکانی بەهزاد پوورحەنیفی و مەهدی تەیمووری بۆ هەنگاو ئاشکرابووە لەگەڵ فەرامەرز شەخسی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە کە چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەم چوار بەندکراوەش پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە