سەردار شاهمورادی خوێندکاری خەڵکی سنە شەش مانگە دەستبەسەر و هێشتا لە بەندیخانەیە

سەردار شاهمورادی، خەڵکی شاری سنە و خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای پزیشکیی زانکۆ کوردستانی سنە کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر ک

٦ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٨:٣١


هەنگاو: شەممە، ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سەردار شاهمورادی، خەڵکی شاری سنە و خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای پزیشکیی زانکۆ کوردستانی سنە کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە شەش مانگ لە دەستبەسەربوونی ناوبراو، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەردار شاهمورادی، تەمەن ٢٦ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی "تەقتەقان"ی شاری سنە، ماوەی نزیک بە شەش مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە چارەنووسی ناڕوونە.

شایانی باسە کە سەردار شاهمورادی، جگە لەوەی کە خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای بواری پزیشکیی زانکۆ کوردستانی شاری سنەیە، ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگەی وەرزشیی ئەم شارەیە.

لە ئێستادا لانی کەم لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، ناوەندە حکوومەتییەکانەوە تۆمەتی جۆراوجۆریان خستووەتە پاڵ ئەم خوێندکارە کوردە و هێشتاش باری یاسایی دۆسیەکەی و چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە