مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ژنێکی بەندکراوی خەڵکی دێلۆڕان لە ئیلام

ژنێکی بەندکراوی خەڵکی شاری دێلۆڕان لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام، بە ناوی عەلیە کاوەریزادە کە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆم

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:١٧


هەنگاو: دووشەممە، ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

ژنێکی بەندکراوی خەڵکی شاری دێلۆڕان لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام، بە ناوی عەلیە کاوەریزادە کە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەی لە ئارادایە. ناوبراو تووشی دەروونپەرێشی و تێکچوونی دەروونی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ عەلیە کاوەریزادە، تەمەن ۵۵ ساڵ و خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ئەگەری هەیە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئەو سزایە جێبەجێ بکرێت.

ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاوژینەکەی خۆی سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو هاوژینی دووەمی مێردەکەی بووە و تاکوو ئێستا نەیتوانی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە بۆ لێخۆشبوون بەدەست بهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو بەندکراوە تووشی دەروونپەرێشی و تێکچوونی دەروونی بووە و لە بە هۆی خراپبوونی باری ماڵی پێداویستییەکانی خۆی لە ڕێگەی کاری بە نۆرە (شیفتی) لەو بەندیخانەیەدا دابین دەکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە