برازای حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو لە کامێران ڕفێندرا

دانا قوربانی، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی کامێران و برازای حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەشێوەیەکی توندوتیژانە ڕفێندرا.

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٥:١٢


هەنگاو؛ یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

دانا قوربانی، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی کامێران و برازای حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەشێوەیەکی توندوتیژانە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١١ی ژوەنی ٢٠٢٣) دانا قوربانی، تەمەن ١٩ ساڵ لە دوکانەکەی خۆی هەڵکەوتوو لە فازی چواری کامێران لە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قوربانی، هێزەکانی حکوومەت بە سێ ئۆتۆمبێلەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر دووکانی دانا قوربانی و بەشێوەیەکی توندوتیژانە ئەم لاوەیان ڕفاندووە.


شیاوی ئاماژەپێدانە کە، باوکی دانا قوربانی بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی بارودۆخی دانا قوربانی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانی کردووە بەڵام هیچ زانیارییەکی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەست نەکەوتووە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ دانا قوربانی لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە