سەپاندنی سزای ١٨ ساڵ بەندکردن بەسەر هێمن ئەحمەدزادە، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی مەهاباد

هێمن ئەحمەدزادە، هاووڵاتییخەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دە

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:١٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هێمن ئەحمەدزادە، هاووڵاتییخەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا هێمن ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و هەڵگرتنی چەک" بە کۆی گشتی سزای ١٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەشدا بەردەوام ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی کراوە.

هێمن ئەحمەدزادە، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و پاش کۆچی دواییی باوکی، سەرپەرشتیی دایک و خوشکەکانیشی لە ئەستۆیە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواستراوەتەوە. هەنووکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباددا بەند کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە