هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٢٧


هەنگاو: هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە