ڕفاندنی فەرمانبەرێکی زانکۆی "ئازاد"ی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە بەهمەنی، خەڵکی شاری سنە و فەرمانبەرێکی زانکۆی "ئازاد"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٢٣


هەنگاو: سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە بەهمەنی، خەڵکی شاری سنە و فەرمانبەرێکی زانکۆی "ئازاد"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە بەهمەنی و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە وەک فەرمانبەری کارگێڕیی زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە سەرقاڵی کارکردن بوو، لە شوێنی کارەکەی ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو فەرمانبەرە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و کەسوکاری کاوە بەهمەنی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە