ئەهواز؛ سزای پێنج ساڵ بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکدا سەپێندرا

فەرزاد کەریمی، خەڵکی سنە، کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"دا لە شاری ئەهواز و لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، لەم دوا

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٨:٥٠


هەنگاو؛ یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

فەرزاد کەریمی، خەڵکی سنە، کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"دا لە شاری ئەهواز و لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، لەم دواییانەدا سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا سزای پێنج ساڵ بەندکردن بەسەر فەرزاد کەریمی، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، سەر بە شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەهوازەوە سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە لەلایەن دادوەر شەریفی بە تۆمەتی "تێکدانی بیروڕای گشتی" بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپێندراوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە فەرزاد کەریمی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری ئەهواز دەستبەسەرکرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرابوو. ئەم هاووڵاتییە بۆ کارکردن ڕووی لەم شارە کردبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە