ئەیووب جەوانپوور، چالاکی، مەدەنیلەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

ئەیووب جەوانپوور چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. ناوبراو لە ڕەوتی جووڵانەوەی "ژن

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٥:٥٩


هەنگاو؛ شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

ئەیووب جەوانپوور چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. ناوبراو لە ڕەوتی جووڵانەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دا بریندار و بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هێزەکانی ئیدارەت ئیتلاعات لە شاری سەقز چالاکێکی مەدەنییان بەناوی ئەیووب جەوانپوور، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەشێوەیەکی توندوتیژانە بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دروانەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدانییە.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا و لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، ئەیووب جەوانپوور، خەڵکی سەقز، لەکاتێکدا برینداربوو، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرا.
ئەم هاووڵاتییە کە لە ساڵی ٢٧١٨ بەهۆی چالاکییەکانییەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە