بەندیخانەی ئورمیە؛ ڕزگاری بەندکراوێکی ژن لە سزای سێدارە

بەندکراوێکی ژن بە ناوی زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و لیخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە سزای س.

١١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:١٢


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

بەندکراوێکی ژن بە ناوی زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و لیخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە سزای سێدارە ڕزگاری بوو و لە بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٣١ی مەیی ٢٠٢٣) زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو سزای سێدارەکەی هەڵوەشایەوە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازادکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیبا ئختیاری ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕاندووە.

زیبا ئختیاری کە قوربانی منداڵ هاوسەرییە، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە