جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ئەو شارە

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی وەفا خەرامانی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئەو سزایە بەسەردا سەپا

٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٦:٤٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی وەفا خەرامانی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی وەفا خەرامانی خەڵکی شاری سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی حکوومەت بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە