سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە ڕەشت جێبەجێکرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە ڕەشت جێبەجێکرا

15:25 - 12 October 2023


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی بۆکان  بەناوی حوسێن (ڕێبوار) محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی حوسێن محەممەدی ٥٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن محەممەدی، ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. هەنگاو زانیویەتی کە حوسێن محەممەدی تەنیا شۆیر بووە و دواتر دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هەبوونی پیشینەی سیاسی و خۆی و بنەماڵەکەی بەو تۆمەتە سزاکەی بە سەردا سەپاوە و بۆ ماوەی ١٠ ساڵیش دۆسیەکەی ون بووە.

هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.