کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "کێلێ"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاس

٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٠:٠٦

 

هەنگاو: سێشەممە، ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "کێلێ"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی بەرد"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی شاری بانە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کادیرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "نەنۆڕ"ی بانە کە ناوبانگی "سوهرابی" بووە، لە چەند مەتریی ئەو کۆڵبەرەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ کردووە و کوشتوویەتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە کاتێکدا کوژراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە. موحسین عەبدوڵڵاهی خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە