دەستبەسەرکردنی عوسمان قادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی عوسمان قادری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر

٨ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٩:٤٧

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی عوسمان قادری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، عوسمان قادری، تەمەن ٥٤ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی چوونە ناو ماڵەکەی ئەم هاووڵاتییە لە شاری نەغەدە و دەستبەسەریان کردووە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەسەر چارەنووسی ناوبراو هێشتا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عوسمان قادری و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە بەدرەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە