سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران
سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراوی کورد و خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی عەلی شاهیننژاد، سەولەت تەوسەن و جانعەلی نەدیمی کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیکرد
هەنگاو؛ هەینی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراوی کورد و خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی عەلی شاهیننژاد، سەولەت تەوسەن و جانعەلی نەدیمی کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزاەیان بەسەردا سەپابوو، لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣) ٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣ (، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەلی شاهیننژاد تەمەن ٣٩ ساڵ،، سەولەت تەوسەن تەمەن ٤٠ ساڵ و جانعەلی نەدیمی تەمەن ٦٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
هەنگاو زانیویەتی کە، جانعەلی نەدیمی ٤ ساڵ پێش، سەولەت تەوسەن ساڵێک پێش و عەلی شاهیننژاد ٣ ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕانەگەیەندراوە.