شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە کۆی گشتی سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیا بەسەردا سەپاوە

شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی عەبدولکەریم کاکۆل، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرە

١٣ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٤:٠٨

 

هەنگاو: دووشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی عەبدولکەریم کاکۆل، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە کۆی گشتی سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی "حەسەننووران"ی سەر بە شاری شنۆ و سولەیمان شاروێرانی و خدر عەبدوڵڵاهی کە هەردووکیان دانیشتووی شنۆن، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی "مەهدی ڕەزایی"، هەریەکیان سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەدا سەپاوە.

هەروەها ئارام شەعبان، خەڵکی شاری شنۆ، سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرد و فەخرەدین پوودات، خەڵکی گوندی "بەیتەریان" و عوسمان هەمزەزادە، خەڵکی گوندی "قوروچای"ی سەر بە شاری شنۆ، هەریەکیان سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکردای بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای بەندکردنی بەسەر ئەو شەش هاووڵاتییەدا سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییانە لە کاتژمێر ٢ تاکوو ٤ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٩ی جولایی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ماڵەکانی خۆیاندا بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون و دوای ماوەیەک، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگایکردنیان لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە