لەسێدارەدانی لانی کەم ١٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم سزای سێدارەی ١٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابر

١١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢١:٥٢

 

هەنگاو: شەممە، ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم سزای سێدارەی ١٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابردوودا (ئۆکتۆبەر) ٤٤ حاڵەت واتە بە ڕێژەی ۵۶.۵٪ زیادی کردووە. لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو تۆمار کرابوو. ئەم مانگە بەشێوەی نێونجی لە هەر دوو ڕۆژدا ٩ بەندکراو لەسێدارە دراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ١٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. لەم ڕێژەیەدا ۵۶ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.

لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا سزای سێدارەی ١١ بەندکراوی سیاسی و ئایینی لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. هەروەها سزای سێدارەی لانی کەم ٢ منداڵی تاوانبار و ٢ ژن لە بەندیخانەکانی سەبزەوار، چابەهار، کرمان و ڕەشت جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا سزای سێدارەی ٢٣ بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە ١٩% کۆی گشتیی ئاماری لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە، ١٩ بەندکراوی کورد کە دەکاتە ١٥.٥٪ی کۆی گشتیی لەسێدارەدراوانی ئەمانگە و هەروەها ٨ بەندکراوی تورک، ۵ بەندکراوی لوڕ و بەختیاری، ۵ بەندکراوی گیلەک و ٣ هاووڵاتیی خەڵکی وڵاتی ئەنفانستانیش لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون.

لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراون لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٣٩ حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی پارێزگای بەلووچستان ١٣ کەس، پارێزگای فارس ١٢ کەس و پارێزگای ئیسفەهان ۵ کەس لەسێدارە دراون و باقی حاڵەتەکانیش لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.

 

جیاکردنەوەی بەپێی تۆمەتی سەپێندراو

زۆرترین ڕێژەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە کە ۵۶ بەندکراوە بووە کە دەکاتە ٤۶٪ کۆی گشتیی لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە لە بەندیخانەکانی ئێراندا.

تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: ۵٣ کەس

تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ۵٦ کەس

تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئایینی: ١١ کەس

تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: ١ کەس

تۆمەتی دزیکردنی چەکدارانە: ١ کەس


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە