بۆکان؛ دەستەبەرکرانی ئارام سەبزی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە
ئارام سەبزی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣
ئارام سەبزی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەری٢٠٢٤) ئارام سەبزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کە نزیک بە ٣٠ کەس بوون لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئارام سەبزی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە و کەل و پەلی ناو ماڵیشیان شکاندووە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.
هەتا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئارام سەبزی لەبەردەستدا نییە.