پاوە؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئیبراهیم سەجادی و حوسێن کەریم پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٠:٣٩

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئیبراهیم سەجادی و حوسێن کەریم پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٨ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، ئیبراهیم سەجادی خەڵکی گوندی کۆڵجی سەر بە شاری سەوڵاوا و حوسێن کەریم پوور خەڵکی گوندی دەزاوەر سەربە شارۆچکەی نەوسوود، لە بازگەیەکی پشکنینی شاری پاوە، بە بەکارهێنانی توندووتیژیەوە بەبێ هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە