ئازادی کاتی سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەر

سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی شێرکۆ مینبەری، زانیار مینبەری و سیامەک ئارەنگ، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٨:٥١

 

هەنگاو: یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی شێرکۆ مینبەری، زانیار مینبەری و سیامەک ئارەنگ، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای چەندین مانگ دەستبەسەرکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە کە زستان و پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کراون لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەم سێ کەسەیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.

زانیار مینبەری ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، سیامەک ئارەنگ ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ساڵی ڕابردووش دەستبەسەر و دوای چوار مانگ ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان بە دانانی بارمتە ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە