ئازار و ئەشکەنجە و دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە

سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی پارسا ئیبراهیمی ١٦ ساڵە، عەبدوڵڵا حەقانی و عەتا محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوو

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢٢:١٦


هەنگاو: یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی پارسا ئیبراهیمی ١٦ ساڵە، عەبدوڵڵا حەقانی و عەتا محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری دراونەتە بەر لێدان و کوتان و پاشان دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی هەنگی سنووری ئەم سێ کۆڵبەرەیان بە سەختی ئەشکەنجە کردووە و دوای لێدان و سووکایەتی پێکردنێکی زۆر ئەوانیان دەستبەسەر کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ کۆڵبەرە دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری بانە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە