بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو: دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٣ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “یوسف ئاوا” قوتوور سەربە شاری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٥ ساڵی “محەمەد هادیزادە” کوڕی ئەسەد ڕاگەیاندووە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە حەتووی ڕابردوو ١٧ی خەرمانان کۆڵبەرێكی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئازاد نێعمەتی” کوڕی جەلال بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و لاقی بە سەختی بریندارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە