بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.

١٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٢١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”یووسف مستەفاپوور“  کوڕی کەریم  بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە خەڵکی گوندی ”دارمەرجان“ی سەردەشت بووە و لە شوێنێک بە ناوی ”سەنگەر ئاغایان“ پێکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”محەمەد ئەحمەدیان“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

شەوی هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”دەرەناخی“ مەریوان بە ناوی "ڕەحمەت نادریان" لەکاتی کۆڵبەری و پەڕێنەوە لە ملەی ژاڵانە بە هۆی تاریکی شەو ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە