بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی نەوسوود، مەریوان و سەلاسی باوەجانی کە دوو کەسیان برای یەکترین لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسووف بە

٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٠:٢٧

 

هەنگاو: چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی نەوسوود، مەریوان و سەلاسی باوەجانی کە دوو کەسیان برای یەکترین لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسووف بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دوو خاڵی جیاواز لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو برای خەڵکی نەوسوود بە ناوەکانی پوریا وەیسی ٤٠ ساڵە و فەریاد وەیسی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی میلاد ئەحمەدی و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئیحسان حەبیبی و تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار کۆڵبەرە بە چەکی ڕاو بریندار کراون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شارەکانی مەریوان و پاوه گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە