بریندار بوونی کۆڵبەرێک و کاسبکارێک لە سنوورەکانی کرماشان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و کاسبکارێکی خەڵکی داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە چە

٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:١٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و کاسبکارێکی خەڵکی داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە چەکدارەکانی پارێزگای کرماشان بریندار کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەمە ٧ی بانەمەڕی  ٢٧٢١(٢٧ی ئاوریل ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی سنووری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کە خەڵکی سەلاسی باوەجانییە، بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بەڵام بە هۆکاری ئەمنی  و بە داخوازی نزیکانی ناوەکەی بڵاو ناکەینەوە، شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە پشت و دەستی بە سەختی بریندار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ (٢٦ی ئاوریل)، هێزە چەکدارەکان لە داڵاهۆ بە گوومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی کاسبکارێک کردووە و شۆفێرەکەی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو شۆفێرە کە بە سەختی بریندار کراوە، سوحبەت سەمەدی نەسەب ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە