بریندار بوونی کۆڵبەرێکی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە هۆی لە بەرزاییەکانی هەورامان بریندار بوو.

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٥٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە هۆی لە بەرزاییەکانی هەورامان بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوند دەرکێ سەر بە سەوڵاوا، لە کاتی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی هورامان بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە”ستار ڕەحیم نەژاد” کوڕی محەمەد ڕاگەیەندراوە و لاقێکی شکاوە.

ستار ڕەحیم نژاد، بۆ دەرمان و چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە