برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٢٩

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەری ٢٧٢١ (١٠ی جولای ٢٠٢١)،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "نەنۆر"ی شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار شەریفی و میکائیل بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار خەڵکی گوندی مەنجیلان کاکیلە و چەنەی و میکائیل خەڵکی گوندی کانی ناو لە لاقی بریندار بووه.

ئەو دوو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە