برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. خاڵۆی ئە

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١١:٢٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. خاڵۆی ئەم کۆڵبەرەش ڕۆژی ڕابردوو بریندار کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی ئارەش نووری تەمەن ٣٠ ساڵ لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کرا.

ئارەش نووری خەڵکی گوندی «کڵاش» سەر بە شاری جوانڕۆ بووە کە لە مەودای نزیکەوە و لە بەشی سەریەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە و بە هەلیکۆپتەر گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو خاڵۆی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی ئەکبەر مومەیەزی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە