برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئەفشین یووسفی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٠٢


هەنگاو: پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئەفشین یووسفی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەفشین یووسفی لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و پشتی پێکراوە.

جێگای باسە سەرباری تێپەڕینی دوو ڕۆژ لە برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە هەتا ئێستا پزیشکەکان نەیانتوانیوە کە ئەو گوللەیەی کە لە ناو پشتی ئەفشین گیری کردووە بهێننە دەرەوە.

ئەفشین یووسفی خێزاندارە و ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە