برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوو.

٨ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٠:١٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەک شەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) کۆڵبەرێک بە ناوی سەید عیزەدین بایزیدی لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سەید عیزەدین بایزیدی گوندی “ترکەش” سەر بە شاری پیرانشار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردووش لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە