بە هۆی تەقینەوەی مین لە نەوسوود کۆڵبەریک بووە قوربانی+ ئامار

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی

١٨ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٠:٠٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ ڕۆژدا ٨ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٨ی ژانویەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان محەمەدی تەمەن ٤٠ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری  شۆشمێی نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان محەمەدی خەڵکی گوندی “حەشمەر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیە و بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە عوسمان لاقێکی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە برایەکی دیکەی عوسمان بە ناوی وەزیر ساڵی ڕابردوو لە هەمان سنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەست دابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە )کەمتر لە ٢٠ ڕۆژ) لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە سنوورەکانی دێهلۆڕان، بانە، مێهران و نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە