برای بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە براکانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە دەستبەسەر.

٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٤٦

 

هەنگاو: یەکێک لە براکانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٩ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پکپ ٤٠٥ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی فەرهاد عەبدوڵڵاپوور و دەستبەسەریان کردووە.

فەرهاد برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوورە کە دووساڵ پێش و دوای تێکەڵچوونی چەکداری نێوان پێشـەرگەکانی دێموکرات و سوپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەلی شنۆ دەستنەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە